بەندکراوێکی کورد خەڵکی گوندی نی سەر بە شاری مەریوان گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە

خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی کورد بەناوی “محەممەد ئەحمەدی” کوڕی عمر و خەڵکی گوندی نی سەر بە شاری مەریوان دوایی کۆتایی هاتنی لێپێچینەو لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەریوان گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (h