ئازاد بوونی باوک و کورێکی خەڵکی گوندی سەگریکی سەر بە شاری چاڵدوران بە دانانی بارمتە قورس و بە شێوەی کاتی

خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “محەممەد خالیدی” لە گەڵ میر منداڵە تەمەن ١٦ساڵەکەی بەناوی “ئەحمەد خالیدی ” خەڵکی گوندی سەگریک سەر بە شاری چاڵدوران دوایی تێپەڕاندنی ١مانگ و ٢٠ڕۆژ دەستبەسەرکران و لێکۆڵینەوە لە ژێر گوشار هەر کامێکیان بە دانانی ٦٠٠ میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی و تابەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کران.

شایانی باسە کە ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری چاڵدوران کرابوون و هەروەها لە ماوەی دەستبەسەر بوونیان تا ئێستا، لە مافی گرتنی پارێزەر بێ بەش کراون.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https