ئازاد بوونی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی گورد سەر بە شاری خۆی بە دانانی بارمتە

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی بە ناوی “شەمسدین نوری”تەمەن ٢٧ساڵ و کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی گورد سەر بە شاری خۆی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سەر بە ئیتلاعات ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەڵماس دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرابوو و هەروەها تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لە بەر دەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defenc