خۆڕاگری : ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “عەبدوڕەحمان ئەفشار” کوڕی ڕەزا و خەڵکی گوندی نی سەر بە شاری مەریوان دوایی کۆتایی هاتنی لێپێچینەوەی لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەریوان گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی هاوکات لە گەڵ ڕەشبەگیری هێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گەڵ ٥هاووڵاتی دیکە لە گوندی نی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان دەستبەسەر کرابوو.
هەروەها تا ئێستا هیچ زانیاری یەکی ڕۆۆن لە هۆیی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (http