“خاتوو فاڕگۆ” بە هیوایی نووسینی کتێبێکە لە سەر نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، هەر بەو مەبەستە سەردانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کرد و کۆمەڵێک پرسیاری هەبوو سەبارەت بە زیندانییە سیاسییەکان و بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و کوردستان.