هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی لج سەر بە شاری مەهاباد به مەبستی جێبەجێ کردنی سزاکەی دەستبەسەرکرا

خۆڕاگری:رۆژی شەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”ئەمیر بایزیدی ” خەڵکی گوندی لج سە بە شاری مەهاباد به مەبستی جێبەجێ کردنی سزای ٣مانگ و ١ڕۆژ بەندکرانی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە ناوەندی شاری مەهاباد کرا.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەهاباد دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو و دواتر لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٣مانگ و ١ڕۆژ بەندکرانی بەسەر دا سپێندرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (htt