هووشـمەند عەلی پوور بەندکراوی سیاسی کورد کۆتایی بەمانگرتن لە خواردن هێنا

خۆڕاگری: بە ندکراوی سیاسی کورد “هووشمەند عەلی پوور” خەڵکی شاری سردەشت کە ڕۆژی سێشەممە٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بە هۆیی کەمتر خەمی بەرپرسانی بەندیخانە سەبارەت بە داواکاری مەرەخەسی ،بە مانگرتن لە خوارد ناڕەزایەتی دەربڕی بوو ، کۆتایی بە مانگرتن خواردن هێنا.

جێگای ئاماژەیە “هووشمەند عەلی پوور” لە گەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “محەممەد وستا قادر” گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستبەسەر و پاش ١٠٨ ڕۆژ دەستبەسەر کران ڕۆژی دووشەممە ٢٨خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی گوازرانەوە بۆ قەرەنتینەی بەندیخانەی شاری سەقز و دواتر ئەو دوو هاووڵاتییە ڕەوانەی بەندیخانەی شاری سنە کران.
هەروەها دوایی دانپێدانانی زۆرە ملی لە ژێر ئەشکەنجە و لە دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران مانگی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی محاربە و هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە کۆماری ئیسلامی ئێران دادگایی کران و”هووشمەند عەلی پوور” سزای سێدارە و”محەممەد وەستا قادر” سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو.

“محەممەد وەستا قادر” ڕۆژی سێشەممە٢ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرابوو و سزای سێدارەی”هووشمەند عەلی پوور” ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن دیوان بەرزی وڵات هەڵوەشایەوە و مانگی ڕەزبەری هەمان ساڵ ٣٨مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (http