ناڕوونی چارەنووسی چالاکێکی مەدەنی کوردی خوراسان دوایی دەستبەسەر کرانی

خۆڕاگری:چالاکێکی مەدەنی کوردی خوراسان بە ناوی”مەحموود نیرومەند”خەڵکی شاری کەلات سەربە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی دوایی تێپەڕبوونی ٦مانگ لە دەستبەسەر کرانی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان هیچ زانیارییەکی ڕوون لە چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە و بە پێ سەرچاوەیەک سزای ١٨ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە بەڵام تا ئێستا ئەو زانیارییە بە شێوەیەکی فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە .

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، له لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری خوراسانی ڕەزەوی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی وەکیل ئاوای شاری مەشهەد کرابوو.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners