هاووڵاتییەکی شاری مەهاباد بۆ جێبەجێ کردنی سزاکەی دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاویی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ” قاسم عەزیزیان” خەڵکی گوندی لەج سەر بە شاری مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری مەهاباد کرا.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی هەینی ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەهاباد دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەهاباد کرا بوو و پاش ماوەیەک بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد سزای ٢٨مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا بوو. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence