هەڵوەشانەوەی سزای ٤٠ساڵ بەندکرانی سەید محەممەد حوسێنی

خۆڕاگری:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو سزای ٤٠ساڵ بەندکرانی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی “سەید محەممەد حوسێنی ” خەڵکی شاری نەغەدە لە لایەن دیوانی بەرزی وڵات هەڵوەشایەو و دۆسییەکەی بۆ پێداچوونەوە درا بە لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی دوایی جیا بوونەوە لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە کاتی گەڕانە لە هەرێمی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و دوای لێپێچینەوە لە گرتنگە ئەمنییەکان، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە کرابوو.
دواتر مانگی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بە تۆمەتی موحاربە لە ڕێگای هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٤٠ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا وڕۆژی سێشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە شێوەی فەرمی پێ ڕاگەیندرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence