بارودۆخ و تەندروستی سوعدا خەدیرزادە لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ ناجێگرە

خۆڕاگری:بەندکراوی کورد “سوعدا خەدیرزادە” خەڵکی شاری نەغەدە بارودۆخ و تەندروستی ناجێگرە وسەرەڕایی دوو گیان بوونی لە بەندی ٤ی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ کە تایبەت بە تاوانی جۆراوجۆرە و لە لای کەسانێک کە گیرۆدە بە مادەی هۆشبەرن ڕاگیراوە و سەباەرت بە دووگیان بوونی ئەو هاووڵاتییە تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی پزیشکی لە بەندیخانە بۆ نەکراوە.

جێگای ئاماژەیە “سوعدا خەدیرزادە” ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار دەستبەسەر و پاش ٢٥ڕۆژ دەستبەسەرکران لە ژێر گوشار و لێکۆڵینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ ڕۆژی دووشەممە١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی گوازرابوویەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ و تا ئیستا هیچ زانیارییەک لە هۆیی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەردەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.comdefence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gma