ئازاد بوونی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی “سۆران ئەرزن” خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد کرا.

شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە سەرەتاکانی مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کرابوو هەروەها جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەر بوونی لە گرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (htt