ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە دوایی ٤مانگ ١٠ڕۆژ دەستبەسەر کرانی

خوڕاگری: هاووڵاتیکی کورد بەناوی “ئیدریس فەقیهی “خەڵکی شاری سنە کە لەو پێکدادانی کە رۆژی ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە ناچەی بۆکان ڕویدا بوو و لە لایەن هێزە کانی سپای پاسداران بە برینداری دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ناسراو بە “حەوتی تیر”لە ورمێ کراوبوو دوایی تێپەڕبوونی ٤مانگ ١٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە بی بوونی مافی چاوپێکەوتنی لە گەڵ بنەماڵەکەی و گرتنی پارێزەر تا ئێستا هیچ زانییارییەکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی لە لایەن هیزەکانی سپای پاسداران نەخراوەە بەردەست.

شایانی باسە “ئیدریسی فەقیهی دوایی تواو بوونی شەڕو پێکدادان لە گەڵ سپای پاسداران لە نزیک گوندی “عەلەمئاوا” سەر بە شاری بۆکان توانی خوی بشارێتەوە بەڵام دوای ٢ ڕوژ بە برینداری لە لایەن هێزە ئەمنییە کانی شاری بۆکان دسبەسەرکرا بوو.
ئەوە لە حالێک دایە کە هەواڵی گیان لەدەسدانی ناوبراو و یەکێک لە هاوڕێکانی بە ناوی موحسین قادری لە مێدیاکان بڵاو کرا بوو.
هەروەها “قەرارگای حەمزە” لە ڕێکەوتی ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی بە فەرمی هەواڵی کوژرانی دوو ئەندامی حیزبێکی کوردی و دەستبەسەرکردنی ئەندامێکی دیکەی ئەو حیزبەی بە برینداری بڵاو کردبوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.comdefence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gma