خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سەلاح بەهرامیان” خەڵکی گوندی گندوێڵە سەر بە شاری شنۆ لە لایەن دادگای ئەو شارە بە مەبەستی ڕاگەیاندنی ٢ساڵ سزای بەندکرانی بانگهێشت کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە شەوی یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ دەستبەسەر و ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
دواتر “سەلاح بەهرامیان” ڕۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٢ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا و ڕۆژی شەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی شاری ورمێ وەک خۆیی پشتڕاست کرابوویەوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (http