بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شاری سەقز پاش کۆتایی مەرەخەسییەکەی گەڕایەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە

خۆڕاگری:ڕۆژی هەینی ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی “عرفان مورتەزایی” کوڕی عیزەتوڵڵا و خەڵکی شاری سەقز دوایی تێپەڕاندنی ٥ڕۆژ و کۆتایی مەرەخەسییەکەی و گەڕایەوە بۆ بەندیخانە ناوەندی ئەو شارە.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز دەستبەسر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا بوو.
هەروەها دواتر مانگی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕش شاری سەقز بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٢ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا و پاش ناڕەزایەتی دەربڕین سزاکەی بۆ ١٨مانگ کەم کرایەوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmai