خۆڕاگری: ڕۆژی هەینی ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “وەسیم ڕەحمانی” کوڕی ئەمیر خەڵکی شاری جوانرۆ دوایی کۆتایی هاتنی لێپێچینەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری نەغەدە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (htt