محێدین ئیبراهیمی پاش ١مانگ لێپێچینەوە ڕەوانەی بەندیخانە ناوەندی شاری ورمێ کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد “محێدین ئیبراهیمی” پاش ١مانگ لێپێچینەوە و ناڕوونی چارەنووسی لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە کرا.

جێگای ئاماژەیە هاووڵاتی “محێدین ئیبراهیمی”رۆژی یەکشەممە ١ی ڕەزبەری ١٣٩٧ی هەتاوی لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بە سەرۆکایەتی قازی عەلی شێخ لوو بە تۆمەتی بەغی لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی سزایی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی ناوبراو سەبارەت بە سزای سێدارەکەی ، دۆسیەکەی بۆ پێداچوونەوە لە لایەن لقی ١٩ی دیوانی بەرزی وڵات دەدرێ بە لقی ٢ی دادگای شۆرشی شاری ورمێ.
دواتر لە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی لقی ٢ی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بۆ جارێکی دیکە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی سزای سێدارەی بە سەر “محێدین ئیبراهیمی”دەسەپێنێ و ڕۆژی یەکشەممە ١ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی سزای سێدارەی ناوبراو لە لایەن لقی ١٩دیوان بەرزی وڵات وەک خۆیی پشتڕاست دەکرێتەوە و پێی ڕادەگەیندرێ
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (htt