خۆڕاگری: ڕۆژی ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی “عرفان مورتەزایی” کوڕی عیزەتوڵڵا و خەڵکی شاری سەقز بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتی پێدرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییانە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز دەستبەسر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا بوو.
هەروەها دواتر مانگی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕش شاری سەقز بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٢ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا و پاش ناڕەزایەتی دەربڕین سزاکەی بۆ ١٨مانگ کەم کرایەوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (h