خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی دوو هاووڵاتی کورد خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی “جەهانگیر ساغەرنیا”تەمەن٣٣ساڵ و چالاکی ژینگەپارێز و”خەبات (کەریم) خەتیاڵ” تەمەن ٤٠ساڵ و چالاکی مەدەنی بە دانانی ٢٠٠میلیۆن تمەن بارمتە (بۆ هەرکامێکیان) بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی شاری نەغەدە ئازادکران.
جێگای ئاماژەیە ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی شاری نەغەدە کرابوون و تا ئێستا لەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەکی ڕوون و ئاشکرا لە بەر دستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (http