شاکر بیهروزی بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ مانی لە خواردن گرت

خۆڕاگری: بەندکراوی سیاسی کورد “شاکر بێهروزی ” خەڵکی ناوچەی دزەی سەر بە شاری ورمێ کە بە تۆمەتی بەغی و کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنداوە ڕۆژی یەکشەممە٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەر گوشاری و پێداگری ناوەندە ئەمنییەتییەکانی شاری ورمێ لە سەر بنەماڵەی ئەو ئەندامەی سپای پاسداران کە بە دەست کەسێکی نەناسراو کوژراوە بۆ سکاڵا کردن لە “شاکر بێهروزی”. ئەو هاووڵاتییە مانی لە خواردن گرت.
جێگای ئاماژەیە “شاکر بێهروزی”٢١ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٧هەتاوی دوایی جیا بوونەوە لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە کاتی گەڕانەوە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییە کانی شاری ورمێ کرا بوو.
شاکر بێهرووزی لە کۆتایەکانی مانگی ڕەشەمە بە تۆمەتی هاووکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر شێخلوو سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەر.
ئەو هاووڵاتییە ماوەی یەک ساڵ و ٩ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لەژێر ئەشکەنجە دەستبەسەر کرا بوو هەتا دان بە تیرۆر کردنی ئەندامێکی سپای پاسداران بنێت بە ناوی مامل محەمەدی کە ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ١٣٩٧ی هەتاوی لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بە دەستی کەسێکی نەناسراو کوژرا بوو.
ئەو هاووڵاتییە لە مانگی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە دوسییەیەکی تازە بە تۆمەتی بەغی لە ڕێگەی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییە کانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دادگای ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر شێخلوو سزای سێدارەی بەسەر دا سەپێندرا و سزای سێدارەی ناو براو لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی هەڵوەشێندراوە و ئەمجارەیان لە دۆسیەیەکی دیکەدا و بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران لە لایەن لقی دادگی تاوانەکانی ورم سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و لە بەفرانباری هەمان ساڵ سزای سێدارەی ناو براو لە لایەن لقی ٣١ی دادگای بەرزی وڵات کە لە شاری قوم جێگیرە وەک خۆیی پەسەند و پشتڕاست کرایەوە .سزای سێدارەی ناوبراو لە کاتێکدا پشتڕاستکراوەتەوە کە ١٢ کەس لە دانیشتوانی ناوچەی دزەی مەرگوەر شایەتییان داوە کە لە کاتی کوژرانی مامل محەمەدی، شاکر بێهروزی لە لە دوکانێک لە شەهرەکی “دیزەج” سەرقاڵی کار بووە. هەروەها بنەماڵەی ئەم ئەندامەی سپای پاسداران حازر نەبوون کە سکاڵا بکەن، بەڵام دواجار لە ژێر گوشارەکانی ئیتلاعاتی سپا ناچار کراون کە سکاڵا تۆمار بکەن
https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (htt