دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی بڵچەسووری سەر بە شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی کورد بە ناوی”بێهنام مورادی” تەمەن ٢٥ساڵ و خەڵکی گوندی بڵچەسوور سەر بە شاری مەریوان کە بە تاوانی کێشەی کۆمەڵایەتی سزای ٣مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ماوەی ١٠ڕۆژ مەرەخەسی کاتی پێدرا بوو کە پێش کۆتایی هاتنی مەرەخەسییەکای لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەریوان بانگەهێشت و دەستبەسەر کرا.

جێگای ئاماژە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی “بێهنام مورادی” تا ئێستا لە چارەنووس و شوێنی دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەکی ڕوون لە بەردەست نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/)