گوازرانەوەی سینا مینایی بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ

خۆڕاگری:بەندکراوێکی کورد بە ناوی “سینا مینایی”تەمەن ١٨ساڵ و خەڵکی گوندی سەوجە سەربە شاری شنۆ دوایی تێپەڕبوونی حەوتوویەک لێپرسینەوە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری شنۆ ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کرا.

جێگای ئاماژەیە: ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە گەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “عەبدوڵڵا یووسفی” خەڵکی گوندی سەوجە سەر بە شاری شنۆ بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/)