هیوا عەزیزپوور بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری:هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “هیوا عەزیزپوور”خەڵکی گوندی دێوەزناو سەر بە شاری سەوڵاوا کە لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری مەریوان سزای ٥مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپابوو بۆ جێبەجێ کردنی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری مەریوان کرا.

شایانی باسە هاووڵاتی “هیوا عەزیز پوور” ڕۆژی ٢٠ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەوڵاوا دەستبەسەر و گوازرابویەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئەوشارە و دواتر بە دانانی ١٢٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگا ئازاد کرابوو. ئەو هاووڵاتییە پاش ماوەیەک لە ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری مەریوان بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لەحیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https://xorag