فەردین مەولوودی بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا

خۆڕاگری: بەندکراوێکی کورد بە ناوی “فەردین مەولوودی” تەمەن٣٥ساڵ و خەڵکی شاری سنە ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی ٤٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە “فەردین مەولوودی” ڕۆژی٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکرابوو و پاش لێکۆڵینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/)