خۆڕاگری:چالاکێکی مەدەنی کورد بە ناوی”مەحموود نیروومەند”تەمەن ٣٦ساڵ و خەڵکی گوندی پلگەرد سەر بە پارێزگای خوراسان رەزەوی لە لایە دادگای شۆڕشی شاری مەشهەد بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی سزای ١٠ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی وەکیل ئابادی مەشهەد پێی ڕاگەیەندرا.
جێگای ئاماژەیە هێزە ئەمنییەکانی شاری مەشهەد ڕۆژی سێشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی “مەحموود نیروومەند”یان بە بێ پشتڕاست کردنەوەی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەشهەد کردبوو. هەروەها دواتر ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی ناوبراو گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری مەشهەد و پاش ماوەیەک لە بەندیخانە ناوەندی ئەو شارە لە لایەن لقی ٩٠٣ی دادگای شۆڕشی شاری مەشهەد بە سەرۆکایەتی “عەلی سلێمانی” بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران تاوانبار کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https: