ماوەی دەستبەسەر کران و لێکۆڵینەوەی سوعدا خدیرزادە بۆ جاری دووهەم درێژکرایەوە

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “سوعدا خەدیرزادە” تەمەن ٣٢ ساڵ کچی ڕەحمان وخەڵکی شاری پیرانشار ماوەی دەستبەسەرکرانی لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار بۆ جاری دووهەم بۆ ماوەی٢٠ڕۆژ درێژکرایەوە. ئەوە لە حاڵێک دایە کە پێشتر ناوبراو یەک جار ماوەی دەستبەسەر کرانی درێژ کرابویەوە و بە هۆی “دووگیان بوونی” تەندروستی ناجێگرە و پێویستی بە چاودێری پزیشکی هەیە و توانایی مانەوە لە گرتنگە و لێکۆڵینەوەی نییە.جێگای ئاماژەیە “سوعدا خەدیرزادە” ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان شاری پیرانشار دەستبەسەرکراو و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئیستا هیچ زانیارییەک لە هۆیی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لە بەردەست نییە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanianتلگڕام:@xoragreئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisonersئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https: