کوژرانی بەندکراوێکی دیکەی کورد لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەندیخانەی شاری سنە

خۆڕاگری:بەندکراوێکی کورد بە ناوی “خسرەو جەماڵی فەڕ”تەمەن ٢٦ساڵ وخەڵکی شاری سنە ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی دوایی تێکهەلچوونی لە گەڵ بەندکراوێکی دیکە لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە دەکەوێتە بەر لێدان بە باتۆم و ئەشکەنجەی بەرپرسانی بەندیخانەو بە هۆیی کەمتر خەمی و پێڕانەگەیشتنی خێرای پزیشکانی بەندیخانە و ڕەوانە نەکردنی بۆ دەرەوەی بەندیخانە بۆ چارەسەر گیانی لە دەست دا.

جێگای ئاماژەیە لە ماوەی ٦٠ڕۆژی ڕابردوودا ئەوە چوارەمین حاڵتە کە بەندکراوێکی کورد لە ژێر ئەشکەنجە و لێدانی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەندیخانە و گرتنگە کانی کوردستان گیان لە دەست دەدا. کە “یاسر مەنگوری ” و“ئەمیرحوسێن حاتەمی”و”شاهین دێرزادە” لەو دەستبەسەر کراوانە بوون کە لە ژێر ئەشکەنجە ناوەندە ئەمنییەکان گیانی لێ ئەستێندرا.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https: