ناوونی چارەنووسی باوک وکوڕێکی خەڵکی گوندی سەگریکی سەر بە شاری چاڵدران دوای دەستبەسەرکرانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕگری:بەندکراوێکی کورد بە ناوی “محەممەد خالیدی” لە گەڵ مێرمندالەکەی بەناوی “ئەحمەد خالیدی”تەمەن١٦ساڵ و خەڵکی گوندی سەگریک سەر بە شاری چاڵدران کە سەرەتاکانی مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری چاڵدران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکرابوون تائیستا هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسیان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکان نەخراوەتە بەر دەست.

شایانی باسە کە ئەوهاووڵاتیانە لە ماوەی دەستبەسەر بوونیان تا ئێستا، لە مافی گرتنی پارێزەر چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەیان بێ بەش کراون و “ئەحمەد خالیدی” کە تەمەنی١٦ساڵە بە پێی یاسای ڕاگرتنی بەندکراونی ژێر ١٨ ساڵ بە شێوەی نایاسایی لە گرتنگەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگیراوە.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https: