ئازاد بوونی بەندکراوێکی کورد خەڵکی گوندی کۆسە کەرێزی سەر بە شاری مەهاباد بە دانانی بارمتە

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “یۆنس یاهوو” خەڵکی گوندی کۆسەکەرێز سەربە شاری مەهاباد بە دانانی٣٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری مەهاباد ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە هێزە ئەمنییەکانی شاری مەهاباد ڕۆژی ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی “یۆنس یاهوو”یان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کردبوو و پاش ماوەیەک لێپێچینەوە گوزرابویانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری مەهاباد.
هەروەها تائیستا هیچ زانیارییەک لە هۆیی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لە بەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https: