ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە دوای دەستبەسەر بوونی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری: هاووڵاییەکی کورد بە ناوی “فەردین مەولوودی” تەمەن ٣٥ساڵ و خەلکی شاری سنە دوایی تێپەڕبوونی ماوەی ٨ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە چارەنووسی نادیارە و تائێستا هیچ هەواڵ و زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە شوێنی دەستبەسەرکرانی لە بەر دەست نییە.
.
شایانی باسە “فەردین مەولوودی” ڕۆژی٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەرکرابوو و هەروەها ئەو هاووڵاتییە پێشتر لە مانگی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٣مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https://xoragry@gmail.com/)