دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری:هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سەلاح ئیبراهیمی”تەمەن ٣٥ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار ڕۆژی پێنجشەممە٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەوشارە کراوە.

شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی “سەلاح ئیبراهیمی”یان دەستبەسەر کردووە وتا ئیستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو و شوێنی دەستبەسەر کرانی لە بەر دەست نییە.
سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/)