ئاماری سزا دراوانی مانگی رەزبەر بە پێ ئاماررە تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان:

١٥کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە مانگی ڕەزبەر دا لە لایە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای بەندکران و سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە کە ١٣کەس لەو دەستبەسەرکراوانە لە سەر یەک بە ٥٥ساڵ و٤مانگ حوکم دراون و حوکمی سێدارەی دووکەس لەو بەندکراوانە تەئید و پشتڕاست کراوەتەوە. ۱. دانش مەولوودی /خەڵکی شاری بیجاڕ / ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی گیراوە /بە هۆی تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییە مانگی ڕەزبەر سزای ٥ساڵ بەندکران.٢حوسێن ئەحمەد پوور /خەڵکی شاری بوکان/ساڵی ١٣٩٣/٨/٢٣ی هەتاوی گیراوە/بە هۆی تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی لە مانگی ڕەزبەر سزای ١٥ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ورمێ٣.نوشیروان ڕەزایی/ خەڵکی مەریوان / ساڵی ١٣٩٩/١١/٢٦ی هەتاوی گیراو/ بە هۆیی تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیم لە مانگی ڕەزبەر سزای ٢مانگ بەندکرانی بەسەر سەپاوە.٤.پەیمان تەبەرخون/ خەڵکی مەریوان/ ساڵی ١٣٩٩/١١/٢٩ی هەتاوی گیراوە /بە هۆیی تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیم لە مانگی ڕەزبەر سزای ٢مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.٥.کەیوان کەریمی/ خەڵکی سەقز ساڵی ١٣٩٩/٤ بە هۆیی تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیم لە مانگی ڕەزبەر سزای ٤مانگ بەندکرانی بەسەر سەپاوە.٦ناسر هیمەتی/ خەڵکی ئاودانان ئیلام / ساڵی ١٣٩٨/١٠/٥ی هەتاوی گیراوە/بە هۆی تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیم لە مانگی ڕەزبەرسزای ١ساڵ بەندکرانی بەسەر سەپاوە.٧.مەتین خزر/ خەڵکی بۆکان /ساڵی ١٣٩٣/٨/٢٣هەتاوی گیراوە/بە هۆی تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە مانگی ڕەزبەر سزای سێدارەی بە سەر دا سەپاوە.٨.شاکر بێهروزی/ خەڵکی ورمێ /ساڵی ١٣٩٧گیراوە/بەهۆی تۆمەتیهاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە مانگی ڕەزبەر سزای سێدارەی بە سەر دا سەپاوە.٩. سەعید تابناک /خەڵکی شاری شنۆ/ساڵی ١٣٩٩/٤/١٥گیراوە / بە هۆی تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە مانگی ڕەزبەر سزای ٤ساڵ بەندکرانی بەسەر سەپاوە.١٠.کامیل سیدان/خەڵکی گوند چریاوای ورمێ/ساڵی ١٣٩٩/٩/١٢گیراوە/بە هۆی تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی لە مانگی ڕەزبەر سزای ٧ساڵ بەندکرانی بەسەر سەپاوە.١١.ئەنوەر چاڵشی /خەڵکی گوندی لۆزین ورمێ / ساڵی ١٣٩٩/٩/١٢ گیراوە/ بە هۆی تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی سزای ٧ساڵ بەندکرانی بەسەر سەپاوە.١٢.بهزاد تەڵایی /خەڵکی ورمێ/ساڵی ١٤٠٠/٧/١٣ هەتاوی گیراوە/ بە هۆیی تۆمەتی مەزهەبی لە مانگی ڕەزبەر سزای ١٣ساڵ بەندکرانی بەسەر سەپاوە.١٣.حەسەن فەرەجی /خەڵکی گوند لنجئاوای مەریوان/ساڵی ١٤٠٠/٣/١٨هەتاوی گیراوە / بە هۆیی تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیم لە مانگی ڕەزبەر سزای ١٠مانگ بەندکرانی بەسەر سەپاوە.١٤.محەممەد تایر حسێن پوور/خەڵکی نەغەدە١٤٠٠/٦/٣١ هەتاوی گیراوە/بە هۆیی تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان سزای ١٥مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپاوە. ١٥.ئیبراهیم شوریان/خەڵکی سەقز/لە ١٩/٩/١٣٩٩ گیراوە/بە تۆمەتی پروپاگاندا بە دژی رێژیم/مانگی رەزبەر.