خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەک بە ناوی”عەتا ڕەحمان زادە”
خەڵکی شاری سەقز بۆ تێپەڕاندنی ١١مانگ سزای بەندکرانی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز کرا.
جێگای ئاماژەیە”عەتا ڕەحمان زادە” پێشتر ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی شاری سەقز دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لەگرتنگە ئیتلاعاتیەکانی ئەو شارە کرابوو و پاش تێپەڕبوونی ٤ڕۆژ لێپێچینەوە و لێکۆڵینەوە ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد دەکرێ و هەروەها دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقز بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بەدژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١١مانگ بەندکرانی بەسەردا دەسەپێندری
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/