هاووڵاتی عوسمان ئیسماعیلی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز دەستبەسەرکرا

خۆڕاگری : ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتی “عوسمان ئیسماعیلی” خەڵکی شاری سەقز و چالاکی بواری مافی کرێکار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز دەستبەسەر و ڕەوانی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کراوە.

شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هەڵیان کوتایە سەر ماڵی “عوسمان ئیسماعیلی” و دەستبەسەریان کرد و هەروەها تا ئیستا لە شوێنی دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی هیچ زانیارییەکی ڕوون لە بەر دەست نییە.

“عوسمان ئیسماعیلی” چالاکی بواری مافی کرێکاران لە چەند ساڵی ڕابردوو چەند جار لە لایەن ناوەندە ئەمینییەکانی شاری سەقز بانگهێشت و دەستبەسەرکراوە.

سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/)