خۆراگری : ڕۆژی سێ شەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی دوو بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بە ناوەکانی “سوهەیل عەرەبی” و “بێهنام موسیوەند” دوای کەوتنە بەر ئازار و لێدانی هێزەکانی بەندیخانە و دروستکردنی دۆسیە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی بەندیخانە بە مانگرتن لە خواردن نارەزایەتییان دەربڕی.
جێگای ئاماژەیە، سوهەیل عەرەبی خەلکی شاری قوروەڕۆژی ١٦ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی لە گەڵ خێزانی لە شاری تاران دەستبەسەر و گوازرانەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە پاش چەند رۆژ خیزانی ئازاد دەکرێ و دواتر سوهەیل عەرەبی لە لایەن دادگای تاوانەکانی شاری تاران بە تۆمەتی بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام سزای سێدارە بە سەر دا دەسەپێ .
سزای سێدارەی ئەو هاووڵاتییە لە لایەن لقی ١٠ دادگای پێداچوونەوەی شاری تاران بؤ ٢٣ساڵ و٦ مانگ کەم کرایەوە، دوای نارەزایەتی دەربڕینی ناوبراو بەو حووکمە وبەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ جاری سێهەم دادگای پێداجوونەوە سزای بەندکرانی سوهەیل عەرەبی بۆ ٧ سال و ٦ مانگ بەند کران و هەروەها لێدانی ١٠٠ قامچی کەم کردەوە.
هەروەها هاووڵاتی بێهنام موسیوەند تەمەن ٢٤ساڵ و خەلکی شاری کودەشت سەر بە پارێزگای لورستان ساڵی ١٣٩٨ هەتاوی بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا لە دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی لە لایەن لقی ٢٨ دادگای شۆڕش تاران سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو کە دواترلە لایەن لقی ٢٦ دادگای پێداچوونەووە وەک خۆیی پشتڕاست کرایەوە.
سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com