خۆڕاگری:سێ هاووڵاتی کورد کە لە رەشبگیری مانگی ڕێبەندانی ساڵی پار دەستبەسەر کرابوون، بە ناوە کانی “ساکار عەینی”و”فەرزاد سامانی”و”محەممەد هوشەنگی” دوایی تێپەڕینی ٩مانگ دەستبەسەر کران و لێپێچینەوە لە ژێر گوشار و ئەشکەنجە و دانپێدانانی زۆرەملی ،لە ڕۆژی دادگا و لە کاتی ئامادە بوونیان لە لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد تۆمەتی “بەغی” یان بە سەردا سەپێندرا.
شایانی باسە بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە سەبارەت بە چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ کوڕەکانیان بەرامبەر بە دادگا ناڕەزایەتیان دەربڕی کە لە ئاکام دا دادگا هیچ وەڵامێکی نەداونەتەوە.
سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com