‌ ‌ باپیر بەرزە بەندکراوی سیاسی کورد بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانەی شاری نەغەدە ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ڕەزبەری١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی “باپیر بەرزە “کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی چیانە سەر بە شاری پیرانشار لە بەندیخانەی شاری نەغەدە بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا.

شایانی باسە باپیرە بەرزە ٩ی سەرماوەزی١٣٩٧ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕش شاری نەغەدە سزای ٤ساڵ بەندکرانی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئیران بەسەردا سەپا بوو کە لە مانگی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی حوکمی ئەو هاووڵاتییە لە لقی ١دادگای پێداچوونەوە لە ٤ساڵ بۆ ٢ساڵ ٦مانگ کەم کرایەوە هەروەها باپیر بەرزە لە ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی بۆ جێ بەجێ کردنی حوکمی بەندکرانی خۆیی بە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ناساندبوو.
نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisoner