‌ دەستبەسەرکراوێکی کورد دوای تەواو بوونی لێپێچینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعات سپا گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

خۆڕاگری: بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوی ”ئەحەد نەجاڕ چیڕەیی“ خەڵکی گوندی “دلوە دەربەند ” سەر بە شاری ورمێ دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی لە گرتنگەی ئتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

شایانی باسە ئەحەد نەجاڕ لە ڕێکەوتی ٢ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئیران لە لایەن هێزە ئیتلاعاتەکانی شاری ورمێ دەستبەسەرکرا و گوازرا یەوە بۆ گرتنگەی سپای پاسداران ناسراو بە “پادگان ڕاژان” لە شاری ورمێ.
نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisoners