‌ ڕاگەیەندراوی هاوبەشی ڕێکخراوە سێنفی و دێموکراتیکەکانی ڕوژهەڵاتی کوردستان گەیەندرایە کۆنفرانسی ساڵانەی “لیبەر پارتی” بریتانیا

خۆڕاگری: دوای بڵاو بوونەوەی ڕاگەیەندراوی هاوبەشی ڕێکخراوە سێنفی و دێموکراتیکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەمبەر تۆپباران کردنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و هەڕەشە بۆ سەر کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ڕۆژی چوار شەممە ٧ی رەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن “مەولوود سوارە” ئەندامی “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” یەکێک لە بەشدارانی ئەم کۆنفرانسە،لە وڵاتی بریتانیا دەقی ڕاگەیەندراوەکە گەیشتە کۆنفڕانسی ساڵانەی “لیبەر پارتی”(Labour Party) بریتانیا.

ڕاگەیەندراوی ئەو شەش ڕێکخراوانە کە بە زمانی ئینگلیسی وەرگێڕدرابۆوە بە شێوەیەکی بەربڵاو لەناو بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی بەشدار لە کۆنفرانسی ساڵانەی حیزبی کرێکاری بریتانیا، چالاکانی مافی مرۆڤ و ئەندامانی پارلمان بڵاو کرایەوە و بە سەرنجەوە پیشوازی لێکرا.

هەروەها لە ژووری بەشی پیوەندییەنێونەتەوەیەکانی لیبەرپارتی دا بلاو کرایەوە و گەیندرایە دەستی کاربەدست و ئەندامانی ئەم بەشە لەو حیزبە. نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisoner