هاووڵاتیکی کوردی خەڵکی سنە کە دوو مانگ لەمەوبەر هەواڵی کوژرانی بڵاوبووە لە یەکێک گرتنگەکانی سپای پاسدارانی شاری ورمێ دەسبەسەرە

‌ خوڕاگری: هاووڵاتیکی کورد بەناوی “ئیدریس فەقیهی “خەڵکی شاری سنە کە٢مانگ لەمەوبەر لەو پێکدادانەکەی رۆژی ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لەنێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە ناچەی بۆکان ڕویدا هەواڵی کوژرانی بڵاوبووە،گیانی لەدەستنەداوە و لە گرتنگەی سپای پاسدارانی ناسراو بە “حەوتی تیر”لە ورمێ دەسبەسەر کراوە.
شایانی باسە “ئیدریسی فەقیهی دوایی تواو بوونی شەڕو پێکدادان لە گەڵ سپای پاسداران لە نزیک گوندی “عەلەمئاوا” سەر بە شاری بۆکان توانی خوی بشارێتەوە بەڵام دوای ٢ ڕوژ بە برینداری لە لایەن هێزە ئەمنییە کانی شاری بۆکان دسبەسەرکرا بوو. ئەوە لە حالێک دایە کە هەواڵی گیان لە دەسدانی ناونراو و یەکێک لە هاوڕێکانی بە ناوی موحسین قادری لە مێدیاکان بڵاو بووە. هەروەها “قەرارگای حەمزە” لە ڕێکەوتی ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی هەواڵی کوژرانی دوو ئەندامی پارتێکی کوردی و دەستبەسەرکردنی ئەندامێکی دیکەی بە برینداری بڵاو کردەوە. نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisoners