سەپاندنی سزای بەند کران بەسەر دو هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری مەریوان

‌ خۆڕاگری: دو هاووڵاتی کوردی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی “نوشیروان ڕەزایی” تەمەن ٢٥ساڵ و ” پەیمان تەبەرخون “تەمەن ٢٤ساڵ بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری مەریوان سزای ٤مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپا، ئەو حوکمەلە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٢مانگ بەندکران کەم کرایەوە.
شایانی باسە ئەو دوو هاووڵاتییە لە ڕۆژی یەک شەممە ٢٦ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییە کانی شاری مەریوان دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆگرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە و دوای تێپەڕاندنی ٢٥ ڕۆژ دەسبەسەرکران لە ژوری تاکەکەسی “پەیمان تەبەرخون “بە دانانی ٥٠ میلیۆن تمەن بارمتە و “نوشیروان ڕەزایی “بە دانانی ٦٠ میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوە چوونی دادگا لە گرتنگەی ئەمنییە کانی شاری سنە ئازاد کرابوون. نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian