خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەکانی شاری بانە هەلیان کوتاوەتە سەر ماڵی چالاکێکی ژینگەپارێزی ئەندامی ڕێکخراوی ژینگە پارێزی پاژین بە ناوی سەلاح حوسێن پەنا تەمەن ٣٥ ساڵ دوای پشکنینی ماڵەکەی ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.
هێزە ئەمنییەکان سەلاح حوسێن پەنایان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کردوە،کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنە ماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کورەکەیان تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە.
نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisoners