‌ بارو دۆخی تەندرووستی بەندکراوێکی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ ناجێگرە

خۆڕاگری: هاووڵاتیکی کورد بە ناوی” نایب حاجیزادە” تەمەن ۴۴ساڵە و خەڵکی گوندی “یەنگیجە ” سەر بە شاری ورمێ باری تەندرووستی ناجێگیرە و پزیشکانی بەندیخانە ئەوەیان پشتڕاست کردوتەوە کە نایب حاجیزادە بۆ چارەسەر دەبێ ڕەوانەی دەرەوەی بەندیخانە بکرێ بەڵام تا ئێستاهیچ وەڵامێکی ڕوون لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانە بە داوای ناوبراو نەدراوەتەوە.
شایان باسە کە بەرپرسانی بەندیخانە بۆ ڕەوانە کردنی نایب حاجیزادە بۆ دەرەوەی بەندیخانە بۆ چارەسەری پزیشکی ۴میلیارد تمەن بارمتە یان لە بنەمالەی ناو براو داوا کردووە.
نایب حاجیزادە پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئیران لە لایەن دادگای شۆڕش شاری ورمێ سزای ۷ساڵ و۶مانگی بەندکرانی بەسەردا سەپا بوو.
نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisoners