ئازادی دوو بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی سنە

‌ خۆڕاگری: ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە پارێزگای شاری سنە بە ناوەکانی سیروان ئەرغەوانی و فەرزاد سادقیان دوای تێپەڕاندنی زیاتر لە٢مانگ لە سزای ٦ مانگ بەندکرانەکەیان لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کران.
ئەم دوو هاووڵاتییە لە گەڵ هاووڵاتییەکی تر بە ناوی ئەمیر ڕەزایی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٨ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کران و دوای تەواو بوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
ئەو هاووڵاتیانە دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی هەر کام سزای یەک ساڵ بەندکرانیان بەسەر دا سەپا ،کە ئەو حووکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ هەر کام بۆ شەش مانگ کەم کرایەوە.
سیروان ئەرغەوانی و فەرزاد سادقیان ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی بۆ تێپەڕاندنی سزای ٦ مانگ بەندکرانەکەیان دەستبەسەر وگوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners