‌ سێ دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد بە بارمتە ئازاد کران

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئیندریقاش سەر بە شاری مەهاباد بە ناوەکانی ڕزگار عەینالوو، ئەحەد تەقی پوور سوونه و هێمن قەرەداغی دوای ٤٥ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کاتی بەرێوەچوونی دادگایەکەیان لە بەندیخانەی ئەو شاره ئازاد کران.
ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرابوون.
شایانی باسە کە ئەو سێ هاووڵاتییە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانیان خراوەتە پاڵ.‌ ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners