درێژ کردنەوەی ماوەی دەسبەسەرکردنی ئیبراهیم تاریمورادی لە شاری سنە

                                                                                                                                                               خۆڕاگری :هاووڵاتی ئیبراهیم تاریمورادی  خەڵکی گوند هەمرۆڵە سەربە شاری سنە سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥٤ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەربوونی تا ئێستاش لە یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی شاری سنە دەستبەسەرە.‌                                                                                    ناوبراو لە ماوە دەستبەسەر کرانی لە پێداویستی دەرمانی و مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی وهەوەها گرتنی پارێزەر بێبەری کراوە. 

شەوی شەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئیبراهیم تاری مورادی و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەرکردووە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners