خۆڕاگری : هاووڵاتی موژگان کاوسی بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ئەوین لە شاری تاران بە هۆیی نەخۆشی دڵ وهاتنەخواری زەختی خوێن باری تەندرووستی ناجێگیرە. شایانی باسە کە پزیشکانی زیندان ئەوەیان پشتڕاست کردوتەە، کە موژگان توانای مانەوە لە زیندانی نەماوە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا هیچ وەڵامێکی روون لە لایەن پەرپرسانی زیندان بە داوای ناوبراو نەدراوەتەوە. موژگان کاوسی مامۆستا ی زمانی کوردی نوسەر و ژینگە پارێز لە خۆپێشاندانەکانی ٢٧ی گەلاوێژ ی ٩٨ بە تۆمەتی پڕووپاگەندە بەدژی ڕێژیم و هاوکاری لە گەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەست بە سەر کرا،کە لە لایەن دادگای شۆڕشی کۆمار ئیسلامی ئێران سزای ٣٦ مانگ بەند کرانی بە سەر دا سەپا. بووەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners