پشتڕاست کردنەوەی دەزگای قەزایی کۆماری ئێسلامی ئێران بە کوژرانی “یاسر مەنگووڕی” بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی

خۆڕاگری: ناوەندی ڕاگەیاندنی گشتی دادگوستەریی پارێزگای ورمێ لەپێوەندی لە گەڵ کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “یاسر مەنگووڕی” کوڕی مستەفا خەڵکی شاری پیرانشار، ڕایگەیاند: “یاسر مەنگووڕی لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەدا نەکوژراوە، بەڵکوو لە شەڕ و تێکهەڵچوونی چەکداری لە گەڵ هێزە ئەمنییەکان کوژراوە”.

هەروەها دادگوستەری شاری ورمێ ڕایگەیاندووە،”یاسر مەنگووڕی” کە یەکێک لە ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بووە، کە لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا، لە شەڕ و تێکهەڵچوونی چەکداری داکوژراوە.

پاش نزیک بە دوو مانگ لە ناڕوونیی چارەنووسی “یاسر مەنگووڕی” ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانان، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا بە شێوەی فەرمی بە بنەماڵەی ناوبراویان ڕاگەیاندووە کە کوڕەکەتان کوژراوە.
ئەنجوومەن: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners