هاووڵاتی عەلی زولفی خەڵکی بۆکان سزای بەند کرانی بەسەردا سەپا

‌ خۆڕاگری: لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی شاری بۆکان سزای بەند کرانی ٤ مانگ ١٠ ڕۆژی بە سەر هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “عەلی زولفی” کوری حەمزە و خەڵکی شاری بۆکان دا سەپاند.

دادگا ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران”مەحکووم کردووە و ئەو حوکمەش لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە رەسمی بەو هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی لە گەڵ زیاتر لە ٢٠ کەسی تر لە شاری بۆکان لە رەشبگیری ساڵی پار دەستبەسەر کرابوو،کە ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارەدا ئازاد کرابوو. ئەنجوومەن: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners