‌ سۆران شەریفی خەڵکی بۆکان سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سۆران شەریفی”، خەڵکی بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی شاری بۆکان، بە سەرۆکایەتی دادوەر “پەیمان ڕۆستەمی”، سزای٧ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
دادگا ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە بە دژی ڕێژیم و،ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی مەحکووم کردووە، ئەو حوکمە ڕۆژی شەممە ٢٠ی خەرمانان بە ناوبراو ڕاگەیاندراوە.
ڕۆژی دووشەممە ٣ی جۆزەردان، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و کە دوای لێپرسینەوە لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی، لە یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان، ئازاد کرا.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners